Al-Faatiha
the download will begin in 10 seconds (limit : 500ko/s)
All zip Quran

1
2

    1. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
    1|1|به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌ییه‌).
    2. الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
    1|2|‌سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه‌، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
    3. الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
    1|3|به‌خشنده‌ی میهره‌بان‌، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه‌).
    4. مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ
    1|4|خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
    5. إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ
    1|5|خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
    6. اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
    1|6|خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه‌.
    7. صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ
    1|7|که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه‌)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه‌)